Telegram Group Search
عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ، قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ، يَقُولُ: ((كَتَبَ اللهُ مَقَادِيرَ الْخَلَائِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، قَالَ: وَعَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ)) رواه مسلم ٢٦٥٣.

واتە: ((خوای گەورە ئەندازەی دروستكراوەكانی نووسیوە پێش دروست كردنی ئاسمانەكان و زەوی بە پەنجاهەزار ساڵ ، -پاشان- فەرمووی: عەڕشی خوای گەورە لە سەر ئاوە)).


#پڕۆژەی١٠٠فەرموودە
#فەرموودەی۱٤
چیرۆکی ئەم وێنەیە..

نزیکەی ٥٥ ساڵ پێش ئێستا، رۆژی ٤ی (ذو القعدة)ی ساڵی ١٣٨٨ی کۆچی (١٩٦٩) لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ کاتژمێر بەردەوامبوو لافاوێکی گەورە لە شاری مەککە دروست بوو، لافاوەکە دێتە ناو (مسجد الحرام)و هەتا دەرگای کەعبەی پیرۆز لافاو کۆدەبێتەوە، بەهۆی بەهێزی لافاوەکەوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لافاو دەیان بات
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ] (آل عمران:185)

هەموو كەسێك دەبێت بمرێت و مردن بچێژێت (كەی ، لەكوێ ، بەچی خوا نەبێت كەس نازانێت) .

▫️ئەو دوو‏ خوشکە دووانە بوون ،پێکەوە هاتنە دونیا و پێکەوەش وەفاتیان کرد😢

یاڕەبی خوای گەورە بەشەهیدتان قبووڵ بکات و پرسیارەکانی گۆڕتان لەسەر ئاسان بکات و بەفیردەوس الأعلی (بەرزترین پلەی بەهەشت) شادتان بکات یاڕەبی 🤲🏻

@payame_raste🕌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەزاری وەک تۆی تەقلە پێلێداوە.

م.محمد فائق شارەزووری
لەوانەیە لەو كاتەی تۆ ئەگریەیت لە شەونوێژ دا خوا بە فریشەتەكانی بفەرمووێ داواكەی بۆ جێبەجێ بكەن....

کارێکی ئەوەندە قورس نیە کە نەتوانین ئەنجامی بدەین ئێستا یا خود تا پێش بانگی بەیانی بە دڵ دەستنوێژ هەڵگرن دوو ڕکعات نوێژی شەونوێژ یاخود هەتا ئەتوانن ئەنجام بدەن چێژێکی نەبڕاوەی هەیە دواتریش هەتا ئەتوانن لە خوا گیان بپاڕێنەوە ئەوەی ئەتانەوێ تەنیا بەو بڵێن ئەوەندە لە دەرگاکەی بدەن تا وەڵامتان ئەداتەوە ....

#سوننەتی_وەتر
#سورەتی_الملك
#شەونوێژ
دوعای نوێژی بەیانی
رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيْتِيَ مُؤْمِنًا وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَلَا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا تَبَارًا

په‌روه‌ردگارا ؛ له‌ خۆم و دایك و باوکم و ئه‌وانه‌ خۆش ببه‌ که‌ دێنه‌ ماڵم؛ به‌ ئیمان و باوه‌ڕه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافره‌تیش خۆش ببه‌، سته‌مکارانیش ته‌نها تیاچوون نه‌بێت هیچی تر نه‌که‌یته‌ به‌شیان. 

💙🤲🏻
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ، عَنْ رَسُولِ اللَّهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ: ((مَنْ يَضْمَنْ لِي مَا بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ رِجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الجَنَّةَ)) رواه البخاري ٦٤٧٤.

واتە: ((هەر كەسێك گرێنتیم بداتێ -لەپاراستنی- نێوان دوو ڕیشەكەی (زمان) وە نێوان دوو قاچە كانی (دامێنی) ئەوا من گرێنتی بەهەشتی دەدەمێ))


#پڕۆژەی١٠٠فەرموودە
#فەرموودەی۱٥
ئافرەتی موسوڵمان کە چووە  دەرەوە..
(وَلَا يُبۡدِينَ زِينَتَهُنَّ)النور٣١  جوانی خۆیان دەرنەخەن

٭کە بە ڕێگادا ڕۆیشتن..
(وَلَا يَضۡرِبۡنَ بِأَرۡجُلِهِنَّ لِيُعۡلَمَ مَا يُخۡفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ)النور٣١
نابێ ئافرەتانی ئیماندار قاچیان دەربخەن و پێیان بدەن بە زەویدا( تا دەنگی خشڵ و پاوانەکانیان بێت)

٭کە قسەیان کرد..
(فَلَا تَخۡضَعۡنَ بِٱلۡقَوۡلِ فَيَطۡمَعَ ٱلَّذِي فِي قَلۡبِهِۦ مَرَض)الاحزاب٣٢
قسە بە ناسکی و شێوەیەک مەکەن نەوەک ئەوەی دڵی نەخۆشە بوروژێت و نیازی خراپ بکات.

ئەمە ئەدەبی ئافرەتە لە قورئانی پیرۆزدا.
کە دەوترێت شوو بەهەموو کەس مەکە لەبەر پاراستنی دینەکەتە دڵنیابە....



شوکردنیش بەبێ ڕازی بونی وەلی ئەمرو ئاگادار نەبونی جگە لەوەی دروست نیە نکاحەکەش دانامەزرێت

✍🏻چیرۆکێکی ڕاستەقینە....

چیرۆکێک کەوا لە ژیانی خۆمدا بینیم و ئەوڕۆش بەرهەمەکەیم بینیەوە.

کچێکی دینداری باڵاپۆش هەبوو لە خانەوادەیەکی ئاسایی  دەیویست کەوا هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی ئەجنەبی بکات لە دەرەوەی وڵات وە بە ڕاستیش کوڕێکی ئەجنەبی داخوازی کرد و پێی ڕازی بوو پاشان چوە دەرەوەی وڵات، ئیتر دوای ماوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دابڕا و دواتر دەرکەوتەوە بەبێ حیجاب و بڵاوکراوەی سەیر و نابەجێی بڵاو دەکردەوە لە سۆشیال مێدیا لەڕسم و وێنەی خۆی .

واز لەوەی سەرەوە بێنن، ئەمڕۆ بەیانی بینیم ڕەسمێکی خۆی پۆست کردوە بەبێ پرچ و قژی تاشی بوو ...

ئەوە مەترسی هاوسەرگیری کردنە لەگەڵ کەسانێک کەوا ئەسڵ و بنەچەیان دیار نییە و وە بەبێ پرس و ڕا کچان زەواجیان لەگەڵ دەکەن تەنها بۆ ناو و ناوبانگ و چونە دەرەوەی وڵات و هتد…


ئەوکچانەی کەوا تەنها ئامانج لایان شوکردنە بەبێ گوێدانە بیرکردنەوە لەدوا ڕۆژەکەی وەئاخۆ شو بەکێ دەکات ئەو کەسە چۆنە ؟ دیندارە یان نا ، خاوەن ڕەوشتی جوانە یان نا تەنها بەس بیر لەشوو کردن دەکاتەوە ئەوا مژدەتان لێبێت عاقیبەتەکە زۆر خراپەو سەرەنجامی باش نابێت ....ئەوانەی کە طەڵاق دەدرێن و جیادەبنەوە کەس بەزۆر نەی داون بەشوو بەدڵی خۆیان شویان کردوە بەڵام مخابن دوای ماوەیەک جیادەبنەوە چونکە بناغەکەیان بەهەڵە هێناوە ...
︎۞ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) بڵێ به‌ هاوسه‌رانت و به‌ کچانت و به‌ ئافره‌تانی بڕواداران با عاباکانیان بده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا (خۆیان و جوانیانی پێ داپۆشن) ئه‌وه‌ نزیکتره‌ بناسرێن (به‌ داوێن پاك) تا به‌هۆیه‌وه‌ ئازار نه‌درێن وه‌ خوا لێخۆش بووی میهره‌بانه‌. ۞
...
‎السـورة 📖 : الأحزاب
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا کامەران کەریم
دەربارەی نیقاب و واجبەکانی تری ئیسلام
چی لە دەست دەدەیت ئەگەر واز لە شەو نوێژ بهێنیت؟!

یەکەم: نازناوی(عباد الرحمن) لەدەست دەدەیت.
(وعباد الرحمن الذين يمشون على الأرض هوناً ... وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا)

دووەم: نازناوی(المتقین) لەدەست دەدەیت.
(إن المتقين في جنات وعيون... كَانُوا قَلِيلًا مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ * وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ)

نازناوی(القانت وأولي الألباب) لەدەست دەدەیت
(أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ. يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ)

چوارەم: لەدەستدانی ئەو شوێنە تایبەتەی بۆ شەونوێژکەران دانراوە.
(لَيْسُوا سَوَاءً ۗ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللَّهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ).

پێنجەم: لەدەستدانی سڕینەوەی خراپەکان بە چاکەکان کە یەکێک لە مەرجەکانی شەونوێژە.
(لَيْسُوا سَوَاءً ۗ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللَّهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ).

شەشەم: لە دستدانی شوێن و پێگەی تایبەت کە خوا بۆ شەونوێژکەری داناوە(لا يبعثه ربي مقاماً محموداً)
(وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَكَ عَسَىٰ أَنْ يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَحْمُودًا)

حەفتەم: ڕازیبوونی خوای گەورە لە دەستدەدات(ئەو ڕازیبوونەی تایبەتە بە شەونوێژکەران).
(......وَمِنْ آنَاءِ اللَّيْلِ فَسَبِّحْ وَأَطْرَافَ النَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرْضَىٰ).

هەشتەم: لە دەستدانی چاودێری خوای گەورە(چاودێریەک تایبەت بەوانەی کە هەڵدەستن و کڕنووش بۆ خوای گەورە دەبەن).
(وتوكل على العزيز الرحيم الَّذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ * وَتَقَلُّبَكَ فِي السَّاجِدِينَ).

شەونوێژ بکەن تەنانەت ئەگەر دوو ڕەکاتیش بێت.

#ویتر
#سورەتی_الملك
#شەو_نوێژ
بەشێک لە مرۆڤەکان واز لە باوەڕ دێنن و ڕوو دەکەنە ئیلحاد، بەهۆى بوونى کێشە و گرفت و ئازار لە ژیانیاندا، ڕایان وایە مادام گرفت و ناخۆشى لەژیانیاندا هەیە کەواتە خودا بوونى نیە.
سەیرە! ئەم بڕیار دانە لەسەر هیچ بنەمایەکى ئەقڵى و لۆژیکى بونیاد نەنراوە، چونکە بوونى کێشە و شەڕ و ئازار لە ژیانى مرۆڤەکان هەرگیز ماناى نەبوونى خوداى بەدیهێنەر نیە.
مرۆڤى موسڵمان باوەڕى وایە بوونى ناخۆشییەکان لە دوو هۆکار بەدەر نییە

یەکەم: ژیان تاقیکردنەوەیە و خوداى گەورە دەیەوێت ئارامى و سوپاسگوزارى بەندەکان تاقى بکاتەوە.
دووەم: وەک موسڵمانێک خاوەنى کۆمەڵێک گوناھ و سەرپێچییە و خوداى گەورە دەیەوێت لە تاوانەکانى پاکى کاتەوە تا لە دواڕۆژدا سزاى نەدات.
دوعاى نوێژی بەیانی
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي, وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي

خودایە لێم خۆش ببە و ڕەحمم پێبکە و ڕێنموونیم بکە و لەش ساغم بکە و ڕزق و ڕۆزیم بدە.
اللهم ئامین یارب العالمین🤲
بسم الله الذي لا يضرُ مع اسمهِ شئٌ في الارضِ ولا في السماء وهو السميع العليم.

(ھەرکەسێک سێ جار بیڵێت لەبەیانیدا وە سێ جار لە ئێوارەدا ھیچ زيانی پێ ناگات)
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
خێرکردن دەبێتە هۆکارى چارەسەرى نەخۆشی
پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرموێ : 
((داوو مَرضاكُم بِالصّدَقة))(6) .
واتە: نەخۆشەكانتان چارەسەر بكەن بە صەدەقە و خێركردن، ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دەست گرتنی هەژاران و یارمەتیدانیان
نەخۆشى دەپەڕێنێ و نایهێڵێ إن شاء الله .
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەند چیرۆکێک لە باسی کەڕامەت لە قورئاندا

م.ئارام خەلەکانی
دوعای نوێژی بەیانی
یاڕەبی ئیماندارانە بژین و بمرین و لەگەڵ پێغەمبەران حەشرمان بکەیت
2024/05/17 01:27:18
Back to Top
HTML Embed Code: